له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 1ى 7 ى 2019 ، د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نووسراوێکی به‌په‌له‌ی ئاڕاسته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردوه‌و داوا ده‌كات به‌زووترین كات شایسته داراییه‌كانی جووتیارانی کوردستان بۆ ساڵەکانی (۲٠۱٤ـ۲٠۱٥ـ۲٠۱٦ـ۲٠۱۷ـ۲٠۱۸)و پارەی قەرەبووی لافاو و زەرەر و زیانەکانی هەرێمی کوردستان خه‌رج بكات.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، د.بەشیر حەداد داوای له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردوه فه‌رمان به وه‌زاره‌تە پەیوەندیدارەکانەوە بكات بۆ خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كان و قەرەبووی لافاو و زەرەر و زیانەکانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى جێگری سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌شڵێت ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتریش جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له‌چه‌ندین كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای له به‌ڕێزیان كردبوو كه شایسته داراییه‌كانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خه‌رج بكات.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.