ن/ به‌كر كه‌ریم حه‌سن
هه‌روه‌كو ده‌لێن" مرۆڤ دروست بووه بۆ ئه‌وه‌ی كار بكات و داهێنان بكات، هه‌روه‌كو چۆن چۆله‌كه دروست بووه بۆ ئه‌وه‌ی بفڕێت".
بێگومان مرۆڤ له دروست بوونییه‌وه و به‌دیاری كراوی له رۆژه‌كانی چوونی بۆ قوتابخانه له هه‌وڵی فێربوون و په‌روه‌رده‌كردن و كاركردن دایه، واته رۆژ دوای رۆژ هه‌نگاوه‌كان زیاتر ده‌بن بۆ په‌روه‌رده‌كردنی و كاركردن، بۆیه ئه‌و مرۆڤانه‌ی كارده‌كه‌ن له هه‌وڵی بنیاتنانی مرۆڤـــی ترن یان له هه‌وڵی بنیاتنانی ووڵاته‌كه‌یانن واته بنیاتنانی مرۆڤـــ و كاركردنی مرۆڤ به دڵسۆزی و به‌رده‌وامی ئه‌گه‌ر چاودێری هه‌بێت یان چاودێری نه‌بێت، واته ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێك به رێگای نایاب و ته‌ندروست به‌شێكه له بنیاتنان كه له بنچینه‌دا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ره‌وشت و دڵسۆزی كه‌سه‌كان، هه‌ر بۆ به بیر هاتنه‌وه هاوكێشه‌ی خوارزمی زانای بیركاری گرنگه كاتێ له خوارزمی زانای به‌ناوبانگی بیركارییان پرسی له نرخی مرۆڤ؟ له وه‌ڵامدا گوتی" ئه‌گه‌ر مرۆڤ ره‌وشتی هه‌بوو یه‌كسانه به (1) وه ئه‌گه‌ر جوانیش بوو ئه‌وا سفرێك زیاد بكه بۆ یه‌ك ده‌بێته (10)، وه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندیش بوو ئه‌وا سفرێكی تر زیاد بكه ده‌بێته (100)، وه ئه‌گه‌ر پێگه و پله‌شی هه‌بوو ئه‌وا سفرێكی تری بۆ زیاد بكه ده‌بێته (1000)، وه ئه‌گه‌ر ژماره‌ی(1)ت بزر كرد كه ره‌وشته هه‌موو شتێ ده‌ڕوات و نرخی راسته‌قینه‌كه‌ی ناهێنێ ته‌نها سفره‌كان ده‌مینێته‌وه كه له راستی دا ناكاته شتێك. بۆیه ره‌وشت بۆ مرۆڤ زۆر گرنگه چ له خێزان كه دروستكه‌ری ره‌وشته و خاڵی ده‌ستپێكه چ له په‌روه‌رده‌دا له قۆناغی سه‌ره‌تایی و بنه‌ڕه‌تی گرنگه قوتابی په‌روه‌رده بكرێت له سه‌ر بنه‌ماكانی ره‌وشت كه خاڵی گرنگه بۆ بنیاتنانی مرۆڤـــ كه له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ووڵاتانی جیهان بابه‌تی ره‌وشت گرنگی پێ ده‌درێ له قۆناغه‌كانی خوێندن.
هه‌روه‌كو ده‌بینین به هێزی و پێشكه‌وتنی ووڵاتان له زۆری چه‌ك و سوپای زۆر نییه هه‌روه‌ها له پاره‌ی زۆر و یه‌ده‌گی سامانی سروشتی نییه، به‌ڵكو به‌هێزی و پێشكه‌وتنی ووڵاتان له‌وه‌یه تا چه‌ند وه‌ربه‌رهێنانیان له مرۆڤ كردووه، ووڵاته پێشكه‌وتووه‌كان ئه‌وانه‌ن توانیویانه مرۆڤ بنیات بنێن، چونكه گرنگیدان به بنیاتنانی مرۆڤـــ وه‌به‌رهێنانییه‌تی، ئه‌گه‌ر هه‌وڵماندا وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ین به ملیاره‌ها، به‌ڵام گرنگیمان به بنیاتنانی مرۆڤـــ نه‌دا ئه‌وا یه‌ك هه‌له‌ی بچووك كه له مرۆڤ رووبدات كه باش ئاماده نه‌كرابێت و شیاو نه‌بێت بۆ كاره‌كه‌ی ده‌بێته هۆی زه‌ره‌وزیانێكی زۆر كه هه‌رگیز قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه، بۆیه گه‌ر هه‌وڵماندا هه‌موو شتێ دروست بكه‌ین بنیات بنێن به‌بێ بنیاتنانی مرۆڤـــ ئه‌وا هه‌رگیز سه‌ركه‌وتوو نابین له دروست كردن و بنیاتنان و مرۆڤـــیش به‌خته‌وه‌ر نابێت.
بۆیه به‌رهه‌می بنیاتنانی مرۆڤـــ هه‌رده‌م دوو هێنده‌یه و له زۆر بوار دا ته‌نها له یه‌ك لایه‌ن نا، به‌ڵكو به‌رهه‌می باش زۆر ده‌بێت, هاوكاری و یارمه‌تی یه‌كتر زیاتر ده‌بێت كۆمه‌ڵگه زیندووتر و ووشیارتر ده‌بێت و نیشتمانیش به‌هێز ده‌بێت، بۆیه هه‌رده‌م په‌یوه‌ندیه‌كه په‌یوه‌ندی راسته‌وانه‌یه مرۆڤ بنیات بنێن نیشتمان بنیات ده‌نرێت، مرۆڤ بنیات نه‌نرێت نیشتمان بنیات نانرێت، بۆیه بنیاتنانی مرۆڤـــ، بنیاتنانی نیشتمانێكی به‌هێزه به رۆڵه‌كانی.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.