بەھۆی زۆری مامەڵەی ھاوڵاتیان حکومەتی عیراق و ھەرێم بریاندا کە پشووی ڕۆژانی شەممە لە بەڕێوبەرایەتییەکانی پاسپۆرتی عیراق و کوردستان نەمێنێت.
لەبەر بەرژەوەندی هاووڵاتیان و زوو جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ئاگاداری هاووڵاتیانی پارێزگای هەولێرو دەورووبەری دەکات لەمەودوا پشووی رۆژانی شەممەمان نامێنێت، بەهۆی ئەوەی قەرەباڵغی زۆر لەسەر بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت دروست بووە و مامەڵەیەكی زۆری هاووڵاتیان وەرگیراوە لەمەوداو هەموو رۆژانێكی شەممە لە (کاتژمێر 8:30ی بەیانی تاکو كاتژمێر 2:00 ی دوای نیوەرۆ) دەوامی فەرمی هەیە و هاووڵاتیان دەتوانن مامەڵەكانیان ئەنجامبدەن، بەڵام لە رۆژانی کە تا (كاتژمێر 6:00)ی ئێوارە دەوام هەیە، بۆ جێبەجێکردنی کاروباری هاووڵاتیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.