بڕیاری قەدەغەكردنی ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدراو و ژێرئاوكەوتووی بۆ ھەرێمی كوردستان دەركرد، ئەمڕۆش لەسەرجەم دەروازە سنورییەكان بڕیارەكە كەوتە واری جێبەجێكردن.
ئهمرۆ دووشهممه 2019/7/1 شاخەوان بەكر، بەڕێوەبەری كۆمەڵگەی گومرگی باشماخ راگەیاند: لە كاتژمێر 12ی شەوی رابردووەوە بڕیاری قەدەغەكردنی ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی لێدرا و ژێرئاو كەوتوو لەسەرجەم دەروازە سنوورییەكان كەوتووەتە واری جێبەجێكردنەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای ئەوەی بڕیارەكە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ دەرچوو، دوو مانگ وەك مۆڵەت درایە بازرگان و ھاووڵاتیان، بۆ ئەوەی ئەوانەی ئۆتۆمبێلیان كڕیوە بیگەیەننە شوێنی مەبەست.
بەڕێوەبەری كۆمەڵگەی گومرگی باشماخ گوتیشی: دوای جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە ھەر ئۆتۆمبێلێك لە دەروازەكان بێتە ناو ھەرێمی كوردستان و كێشەی ھەبێت، رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.