دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له هۆڵی های كرێست له شاری سلێمانی حهوتهمین پێشانگای زانكۆكانی توركیا و قوبرس كرایه‌وه، ژماره‌یه‌كی زۆری خوازیارانی خوێندنی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر و دكتۆرا ئاماده‌ی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه بوون و له‌گه‌ڵ زانكۆ به‌شداربووه‌كان له گفتوگۆ و پرسدا بوون بۆ روكردنه ئه‌و زانكۆیانه.
سه‌رپه‌رشتیاری گشتی پێشانگاكه، محه‌مه‌د سمكۆ له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌م پێشانگایه حه‌وته‌م پێشانگای زانكۆكانی توركیا و قوبرسه له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ كۆتا رۆژی پێشانگاكهیه له شاری سلێمانی، دوای ئه‌وه‌ی دوو رۆژی سه‌ره‌تا له هه‌ولێر و رۆژی رابردوو له دهۆك به‌ڕێوه‌چوو".
هه‌روه‌ها گووتی: "له پێشانگاكه‌دا 28 زانكۆی نێوده‌وڵه‌تی تیایدا به‌شدارن و هه‌موو زانكۆكان له جیهان و هه‌رێمی كوردستان باوه‌ڕ پێكراون، زانكۆ به‌شداربووه‌كان كارئاسانی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و قوتابییانه‌ی ئاره‌زووی خوێندنیان هه‌یه له زانكۆكانی توركیا و قوبرس، زۆربه‌ی زانكۆ به‌شداربووه‌كانیش زانكۆی حكومین له‌گه‌ڵ به‌شێك له زانكۆی ئه‌هلی".
سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگاكه ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ی كه رۆژانه نزیكه‌ی هه‌زار و 200 كه‌س سه‌ردانی پێشانگاكه‌یان كردووه، زۆربه‌ی خوازیارانی داواكاری خوێندنیش له ماجستێرن له‌گه‌ڵ خوێندنی به‌كالۆریۆس و دكتۆرا.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و قوتابییه كوردانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ درێژه‌دان به خوێندن روو له زانكۆكانی توركیا ده‌كه‌ن، سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگاكه له وه‌ڵامدا گوتی: "ئێمه ته‌نها وه‌ك كۆمپانیای رۆنی ساڵانه له نێوان هه‌زار و 300 تا هه‌زار و 500 قوتابی له شاره‌كانی هه‌رێم و عێراق ده‌نێرین بۆ توركیا و قوبرس بۆ خوێندن، به شێوه‌یه‌كی گشتیش ساڵانه له عێراق و هه‌رێمه‌وه زیاتر له دوو هه‌زار كه‌س ده‌چنه توركیا و قوبرس بۆ خوێندن".
له پێشانگاكه‌دا زانكۆ به‌شداربووه‌كان هه‌لی داشكانی كرێی خوێندن به رێژه‌ی ٢٥ له‌سه‌دا و ٥٠ له‌سه‌دا و ٧٥ له‌سه‌دا بۆ ئه‌و كه‌سانه داناوه كه چاوپێكه‌وتن ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتن و درێژه‌دان به خوێندن له زانكۆ به‌شداربووه‌كانی پێشانگاكه، هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی قبوڵ له زانكۆكانی قوبرس و ئیستانبوڵ و ئه‌نقه‌ره و ئیزمیر به خۆراییه.
راوێژكاری زانكۆی حه‌ڕان له ئورفا، عه‌بدولقادر ئایدن كه به‌شداری پێشانگاكهیه بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و ئاماژه‌ی كرد به‌وه‌ی ساڵانه به‌شداری ئه‌م پێشانگایه ده‌كه‌ن بۆ گفتوگۆ و چاوپێكه‌وتنی راسته‌وخۆی ئه‌و قوتابیانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه خوازیاری درێژه‌دان به خوێندنن له زانكۆكانیاندا.
ئه‌و گوتی: "ته‌نها له زانكۆكه‌ی ئێمه ٥٠ قوتابی شاره‌كانی هه‌رێم له خوێندنی ماسته‌ر و ده قوتابی خوێندنی دكتۆرامان هه‌یه، ئێمه خوازیارین ژماره‌یه‌كی زیاتری قوتابیان به تایبه‌ت له سلێمانی له زانكۆكه‌مان درێژه به خوێندن بده‌ن، تاوه‌كو له دوای ته‌واوكردنی خوێندن بتوانن له وڵاته‌كه‌ی خۆیان و له وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌ش خزمه‌ت بكه‌ن.
سه‌رچاوه/ AA
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.