له نوێترین ڕاپۆرتیدا، په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له واشنتۆن له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ئاشكراى ده‌كات، كه ئه‌و رێكخراوه به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدارتر له جاران گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ عێراق و ده‌ستی به چالاكییه‌كانی كردووه‌ته‌وه.
په‌یمانگه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا كه له رۆژنامه‌ی "ده‌یلی ستار" بڵاو كراوته‌وه، لەبارەی دۆخی ئێستای رێكخراوی داعشەوە ده‌لێت" داعش زۆر له جاران مه‌ترسیدارتر سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى عێراق باج له هاووڵاتیان وه‌رده‌گرێت .
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، "داعش چه‌كدار و خێزانه‌كانی بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی سنووری نێوان عێراق و سووریا گواستووه‌ته‌وه، كه پێشتر داگیری كردبوون و ده‌ستیان به جه‌نگێكی زۆر مه‌ترسیداری چه‌ته‌یی كردووه و رۆژانه‌ش هێرشى هه‌مه‌چه‌شن ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.