Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 17:18

پۆلیسی دهۆک دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێکی مەترسیداری راگەیاند

دوانیان هاوسەرەكانی خۆیان كوشتووە
کوردستان TV
#7
100%


پۆلیسی دهۆك دەستگیركردنی چەند كەسێكی راگەیاند كە دوانیان هاوسەرەكانی خۆیان كوشتووە و باندێكی فێڵ و ساختەكردنیش لەناو دەستگیر كراوەكان بوونیان هه‌یه‌.  

هێمن سلێمان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆك، دۆسیەی كوشتنی سێ كەسی رایگەیاند كە یەكیان ئافرەتێك بە هاوكاری پیاوێك كە دەستی لەگەڵدا تێكەڵكردووە لە ناو شاری دهۆك پیاوەكەی خۆی كە تەمەنی 38 ساڵ بووە كوشتووە و تەرمەكەی لە كۆمەڵگای خانكێ لە قەزای سێمێڵ فڕێداوە.

بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی دهۆك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی:  دوای دۆزینەوەی تەرمەكە و دەستپێكردنی لێكۆڵینەوەكان ئەو دوو تۆمەتبارە دەستگیركران و دانیان بە تاوانەكەدا ناوە و بەپێی مادەی 406 ی سزدانی عێراق دادگاییدەكرێن.

لەبارەی كەیسێكیتری كوشتنەوە ناوبراو وتی: كەسێكی تر كە دانیشتوی دهۆكە و بەتۆمەتی كوشتنی خێزانەكەی خۆی و فڕێدانی لاشەكەی لە نزیكی شاری موسڵ دەستگیركراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە و بە پێی مادەی 405ی سزادانی عێراقی دادگایی دەكرێت.

باندێكیش دەستگیركراوە كە لە چوار كەس پێكهاتوون بە زۆر و فێڵكردن  پارەیان لە خەڵك وەرگرتووە و كاری ساختەكارییان كردووە و دوای دەستگیركردنی كەسێكیان دانی بە تاوانەكەیاندا ناوە و دواتر ئەوانی تریش دەستگیركراون دواتر سەرجەمیان دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.