Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 05:29

سه‌رۆک وه‌زیرانی‌ عیراق بڕیاریدا حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ هاوشێوه‌ی‌ سووپا رێکبخرێته‌وه‌

عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ چه‌ند بڕیارێكی‌ تایبه‌تی‌ بۆ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ده‌ركرد
کوردستان TV
100%

سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا حەشدی شەعبی بخرێته‌ نێو هێزە فەرمییەکان و هەموو ئەو بارەگایانەی کە ناوی هێزەکانی حەشدی شەعبییان لەسەرە دابخرێن.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی لەبارەی حەشدی شەعبییەوە دەرکرد و تێیدا هاتووە، دەبێت حەشدی شەعبی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هێزە سیاسییەکان رابگرێت، هەموو ئەو بارەگایانەی کە ناوی هێزەکانی حەشدی شەعبییان لەسەرە دادەخرێن و هەموو بازگەکانیان دادەخرێن.

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق بڕیاری‌ دا حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ هاوشێوه‌ی‌ سوپا رێكبخرێت و هیچ باره‌گایه‌كیان له‌ناو شار و شارۆچكه‌كان نه‌بێت و دڵسۆزییان ته‌نها بۆ حكومه‌ت بێت و بكرێن به‌ دامه‌زراوه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1ی‌ ته‌مموزی‌ 2019 عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق فه‌رمانی‌ دیوانی‌ ژماره‌ 237ی‌ تایبه‌ت به‌ چه‌كدارانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ده‌ركرد و تیایدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌  به‌له‌به‌رچاوگرتنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌ و به‌پێی‌ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ به‌پێی‌ ده‌ستوور پێیدراوه‌ و بۆ به‌هێزكردنی‌ هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ژماره‌یه‌ك بڕیاری‌ داوه‌.

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق ده‌ڵێت" هه‌موو هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ وه‌ك به‌شێكی‌ دانه‌بڕاو له‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كان كارده‌كه‌ن و هه‌موو یاسا و رێساكانی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ‌ ده‌بێت و له‌ژێر فه‌رمانی‌ فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌داندا ده‌بن و سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ به‌رپرسیان ده‌بێت كه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌وه‌ داده‌نرێت".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ "گروپه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ ده‌ستبه‌رداری‌ هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ ده‌بن كه‌ له‌ كاتی‌ شه‌ڕی‌ داعشدا به‌كاریانهێناوه‌ و ده‌گۆڕێن به‌ ناوی‌ سه‌ربازی‌ وه‌ك (فیرقه‌، لیوا، فه‌وج...هتد)، ئه‌مه‌ش حه‌شدی‌ عه‌شایه‌ری‌ و هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی‌ تر ده‌گرێته‌وه‌ و ئه‌ندامه‌كانی‌ ئه‌و پله‌ سه‌ربازییانه‌یان ده‌بێت كه‌ له‌ناو هێزه‌ چه‌كداره‌كاندا كاری‌ پێده‌كرێت".

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق ده‌ڵێت: "پێكهاته‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ و ئه‌ندامه‌كانی‌ كۆتایی به‌ هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كی‌ سیاسی و پابه‌ندبوونیان له‌گه‌ڵ‌ هه‌ر حزب و لایه‌نێكدا ده‌هێنن".

له‌ كۆتایی فه‌رمانه‌كه‌دا راگه‌یه‌ندراوه‌ كه‌ رۆژی‌ 31ی‌ ته‌مموزی‌ 2019 دواواده‌یه‌ بۆ دانانی‌ رێنمایی پێویست بۆ كۆتاییهاتنی‌ كاركردن به‌پێی‌ ئه‌م رێنماییانه‌.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.