به‌پێى هه‌واڵێكى بى بى سى نیوز، له شارى كوادلاخارى له رۆژئاواى وڵاتى مه‌كسیك به‌هۆى شه‌پۆلى ته‌رزه‌وه 1.5 مه‌تر سه‌هۆڵ له چه‌ند گه‌ره‌كێكى ئه‌و شاره به‌رزبووه‌وه.
شاره‌كه 5 ملیۆن هاوڵاتى تیایدا ئه‌ژین هه‌رچه‌نده له ڕ‌وى مادییه‌وه زه‌ره‌ریكى زۆر به ناوچه‌كه گه‌یشتووه به‌ڵام هیچ زه‌ره‌رێكى گیانى لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان 200 ماڵ زه‌ره‌ریان پێ گه‌یشتووه و به ده‌یان ئۆتۆمبیلیش بون به ژێر سه‌هۆڵه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رگرى شارستانى هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و چینه سه‌هۆڵینه‌ى كه هه‌یه لاى ببه‌ن و هه‌روه‌ها هۆشداریان به هاوڵاتیان داوه ئاگادارى خۆیان بن.
هۆكارى بارینى ته‌رزه به‌و رێژه زۆره‌دا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ له پر دابه‌زینى پله‌ى گه‌رما له 22 پله‌وه بۆ 14 پله، شاره‌كه پێشتریش توشى بارینى ته‌رزه بووه به‌ڵام هه‌رگیز له‌م شێوه‌یه نه‌بووه.
ئێنریكى ئه‌لفارۆ پاریزگارى شاره‌كه بۆ ئاژانسه‌كانى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: ڕووداوێكى باوه‌ڕ پێ نه‌كراوبوو، پاشان ده‌بێت له‌خۆمان بپرسین گۆڕ‌انى ژینكه راستییه، ئه‌م جۆره ڕووداوانه سروشتین و پێشتر روویان نه‌داوه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.