Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 21:08

نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیری لە بەرنامەی حکوومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەکات

مەسرور بارزانی پێشوازی لە خاتوو جینین هینیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ سێشەممە 2/7/2019 مەسرور بارزانی راسپێردراوی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خاتوو جینین هینیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان 
لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.

لەم دیدارەدا، وێڕای تاوتوێکردنی پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە، پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا و رەوشی ناوچەکانی تایبەت بە ماده‌ی (١٤٠) تاوتوێ کرا و جەخت لە چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور کرایەوە.

لە دیدارەکەدا مەسرور بارزانی تیشکی خستە سەر ڕۆڵی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی پرسە هەڵواسراوەکان، لەنێویاندا ئاساییکردنەوەی بارودۆخی کەرکووک و ئادەدانکردنەوەی ناوچە زیانمەندەکانی شەڕی تیرۆریستان داعش و رایگەیاند، چاودێری و سەرپەرشتکردنی پرۆسەکە لەلایەن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بە پێویست دەزانرێت .

لەلای خۆیەوە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق خۆشحاڵی خۆی بە هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پێشڤەچوونەکانی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەربڕی و پشتگیری نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ هەوڵ و بەرنامەی حكومەتی داهاتوو لە بواری چاکسازی و چارەسەرکردنی کێشە و پرسە هەڵواسراوەکان نیشاندا.

11

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.