به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه پۆلیسی چەمچەماڵی سەربەبەڕێوەبەرایەتیهكهمان لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا 56 تۆمەتبار دەستگیردەكەن بەپێی چەند ماددەیەك لەیاسای سزادانی عیراقی ، بەم شێوەیە :
- تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ، كەبەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە لە 15-6-2019 لە ناحیەی شۆرشی سەربە قەزای چەمچەماڵ ژن و پیاوێك كوژران و لە ئێستادا تۆمەتبار (ز ، س ، ل ) دەستگیركراوە .
-9 تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادان كە تۆمەتباران هەستاون بە تەقەكردن .
- 9 تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی كە هەستاون بەدزیكردن لە هاوڵاتیان .
- 2 تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی كە تۆمەتباران لە ڕێگەی فێڵەوە پارەیان لە هاوڵاتیان بردووە .
- 35 تۆمەتباری تر دەستگیركراون بەپێی چەند ماددەەكی تر لەیاسای سزادانی عیراقی كە لەدادگاكانەوە فەرمانی گرتنیان هەبووە و لەلایەن بەشی پۆلیسی چەمچەماڵەوە دەستگیركراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخراوە .
پۆلیسی سلێمانى ده‌شڵێت دهستیشیگراوه به‌سه‌ر 2 ئۆتۆمبێل‌و چوار چه‌ك له‌جۆره‌كانی 2 ده‌مانچه‌و 2 كڵاشینكۆف كه له‌كێشه‌كاندا به‌كارهێنراون.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.