وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه ، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 2 ى 7 ى 2019 ، له دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان و به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانى دیكه‌ى پێشمه‌رگه پێشوازی كرا له تیمێكی باڵای هێزه‌كانی ئهمریكاو هاوپه‌یمان به سه‌رۆكایه‌تی جه‌نه‌ڕاڵ كرینكۆڤیچ جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی هاوپه‌یمانان له عێراق و سوریا.
راشیدهگهیهنن له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، هه‌ردوولا وێڕای باسكردنی بارودۆخی ئێستای عێراق و ناوچه‌كه ، جه‌ختیان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌كه كرد‌و به‌رده‌وامبوون و ئه ئه‌نجامگه‌یاندنی پرۆسه‌كه‌یان به پێویست و گرنگ زانی.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، شاندی هاوپه‌یمانان دووپاتیان كرده‌وه ، له‌سه‌ر هه‌ماهانگی و پاڵپشتییان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن و درێژه به مه‌شق و راهێنان و هاوكارییه لۆجستیهكانیان بۆ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ده‌ن.
هاوكات هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی هه‌ردوولاشیان به كاریگه‌ر زانی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی داعش.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی ده‌شڵێت له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان، وێڕای سوپاسكردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ به‌رده‌وامییان له‌سه‌ر هاوكاری و پاڵپشتیهكانیان بۆ وه‌زاره‌ت و پرۆسه‌ی چاكسازی و مه‌شق و بواری لۆجیستی، ئاماده‌یی وه‌زاره‌تیشی ده‌ربڕی بۆ پته‌وتركردنی ئه‌و په‌یوه‌ندی و ههماههنگیانهو ، هه‌روها راشیگه‌یاند ، پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وه‌ك هه‌میشه ئاماده‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و رێگری له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.