له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری سێیه‌م و كۆتایی قۆناغی گرووپه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال به‌سێی گۆڵ له‌هه‌ڵبژارده‌ی كینیای برده‌وه
گێمی یه‌كه‌م هه‌ردوولا به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له‌گێمی دووه‌م و له‌خوله‌كی 63 ئیسماعیلا سار گۆلی پێشكه‌وتنی تۆماركرد، دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه له‌خوله‌كی 71 سادیۆ مانی هێرشبه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپول گۆڵی دووه‌می بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا
له‌خوله‌كی 78 دا سه‌نیگال لێدانی سزای به‌ده‌ست هێنا و سادیۆ مانی سه‌ركه‌وتوو بوو له‌جێبه‌به‌جێكردنی لێدانه‌كه‌و گۆلی سێیه‌می تۆماركرد
به‌مجۆره یاریه‌كه به 3 گۆڵی بێ وه‌ڵام به‌سه‌ركه‌وتنی سه‌نیگال به‌كۆتاهاتوو به‌پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی به‌كۆكرده‌وه‌ی 6 خاڵ گه‌یشته قۆناغی دووه‌م.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.