ئەمڕۆ سێشەممه ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەدانیشتنەكەی ئەمڕۆی بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی وەرزی یاسادانانی بۆ ماوەی مانگێک درێژکردەوە.
فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رایگهیاند: سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی ماوەی دووەم وەرزی یاسادانانی خولی چوارەم بۆ ماوەی مانگێك، بەمەبەستی پەسندكردنی چەند یاسایەكی گرنگ كە پێوەستن بە دۆخی هاووڵاتییانەوە.
هاوكات سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراقیش بڕیاری درێژکردنەوەی وەرزی یاسادانان بۆ ماوەی مانگێك بۆ ئەوە دەگەرێننەوە لەپێناو گفتوگۆ و کارکردنە لەسەر ئەو پڕۆژە یاسا و بڕیارانەی پەیوەندییان بە بار و گوزەران و ژیانی هاووڵاتیانەوە هەیە لەگەڵ کاریگەرکردنی رۆڵی چاودێریی و بەردەوامیدان بە کاری لیژنەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.