Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 17:18

ماردین چۆن چووە کۆریا

خۆی فێری زمانی کۆری کردووە
کوردستان TV
#7
100%


ماردین کچێکی خەڵکی سلێمانییەو لە هەولێر ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، ماردین لە رێگای دراما و ڤیدیۆکانی ئوتیوبەوە خۆی فێری زمانی کۆری کردووە، كونسوڵخانه‌ی كۆریاش به‌ داوه‌تامه‌یه‌می فه‌رمی ڕه‌وانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی كونسوڵخانه‌ی كۆریای باشوور له‌ هه‌ولێر، له‌لاپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك بڵاوی كرده‌وه‌ هاتووه‌، ماردین لە رێگای دراما و ڤیدیۆکانی ئوتیوبەوە خۆی فێری زمانی کۆری کردووە. ئەو مامۆستای زمانی کۆریە لەو خولانەی کە کونسوڵخانە دەیانکاتەوە، بەڵام لە ئێستادا لە کۆریایە.

لەمیانی پرۆگرامێکی دامەزراوەی کۆریا، ماردین وەک مامۆستایەکی زمانی کۆری لەگەڵ چەندین مامۆستای دیکە لە وڵاتانی جیهان، لە کۆریا داوەت کراوە.

لەوێ بەشداری پرۆگرامێکی چڕو پڕی زانکۆی ئیوا دەکات، لەبارەی فێرکردنی زمانی کۆری.

لەو باوەڕەداین، دوای گەڕانەوەی، زیاتر و باشتر دەتوانێ خزمەت بەو کەسانە بکات، کە حەز بە فێربوونی زمانی کۆری دەکەن، بەمەش هاریکار دەبێ لە پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕییە کەلتورییەکان و پەیوەندییەکانی نێوان گەلی کۆری و گەلی کورد.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.