سەرۆكی لێژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم ڕایگەیاند، له رۆژانی داهاتوو شاندێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم دەكه‌ن.
جوان رۆژبه‌یانی سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیدرای هه‌رێم له په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: دوای به‌ده‌ست گه‌یشتنی چه‌ندین راپۆرتی نوێنه‌ری خۆمان له‌و ناوچانه، كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ده‌غل و دانی جوتیارانی كورد سوتێندراوه و پرۆسه‌ی به‌عه‌ره‌بكردنه‌وه له‌و ناوچانه ده‌ستی پێكردووه، بۆیه له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌كه‌مان بڕیارماندا، سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه بكه‌ین و له نزیكه‌وه راستی ئه‌و روداوانه هه‌ڵبسه‌نگێنین.
جه‌ختیشی كرده‌وه، دان به‌و پارێزگاره‌ی ئێستای كه‌ركووك نانێن، بۆیه له‌و سه‌ردانه‌ی لێژنه‌كه‌یان بۆ كه‌ركووك سه‌ردانی پارێزگار ناكه‌ن، له‌به‌رمبه‌ر سه‌ردانی نووسینگه‌ی په‌رله‌مان له قه‌ره‌هه‌نجیر ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیدرای هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئەنجامی سەردانەكە بە داتا و زانیاری وردەوە لە ڕاپۆرتێكدا كۆدەكەینەوە و دوای پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش سەردانی بەغدا دەكەین بۆ گەیاندنی پەیامی هاووڵاتییانی شنگاڵ و كەركووك و مەخموور بە دەسەڵاتدارانی بەغدا بە مەبەستی ئاساییكردنەوەی ژیان و گوزەرانی دانیشتووانی ناوچەكە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.