سه‌گى به‌ره‌لڵا هاولاتیانى چه‌ند گه‌ره‌كێكى شارى هه‌ولێرى هه‌راسان كردووه و هاولاتیانیش له رێگه‌ى مالپه‌رى كوردستان تیڤی داوا له لایه‌نى به‌رپرس ده‌كه‌ن، ههلمهتێك بۆ له‌ناو بردن و دوور خستنه‌وه‌یان ئه‌نجام بدات.
پێشتر چه‌ندین جار هه‌لمه‌تى له‌ناوبردن و قه‌لاچۆكردنی سه‌گى به‌ره‌لڵا له ناو شارى هه‌ولێر له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتیان ئه‌نجام دراوه، به‌لام به یه‌كجارى بنبڕ نه‌كراون و ئێستاش هاولاتیان له زۆربوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌گ له گه‌ره‌كه‌كان و مه‌ترسی كه‌وتنه‌وه‌ی نه‌خۆشی، نیگه‌رانن.
له‌م باره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ مالپه‌رى كوردستان تیڤی، ئاشكراى كرد، كه ئه‌مرۆ له گه‌ره‌كى سه‌ربه‌ستى (32ى پارك) له شارى هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك سەگی به‌ره‌لڵا په‌له‌مارى مندالێك و ئافره‌تێكى به ته‌مه‌نیان داوه.
وتیشى" هاولاتیان له‌و گه‌ره‌كه و چه‌ندین گه‌ره‌كى تر‌ى شارى ههلێرو ده‌وروبه‌ر به ترسه‌وه ده‌رگاى ماله‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه‌و زۆر جاریش سه‌گ په‌له‌مارى داون و گهستوونى.
تێزانین دیارده‌ى زۆربوونى سه‌گى به‌ره‌لڵا له ناو مالان، به‌م دوایانه زیادى كردووه‌و دواى ده‌رچوونى یاساكانى ژینگه‌پارێزى، پاراستنى ژیانى ئاژه‌ل و گیانله‌به‌ران له هه‌رێمى كوردستان تا ڕاده‌یه‌ك پێشكه‌وتنى به خۆیه‌وه بینیوه، كه ڕه‌نگه ئه‌مه‌ش یه‌كێك بێت له هۆكارى زیادبوونى سه‌گى به‌ره‌لڵا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.