وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا یه‌كپۆشیی له گشت قۆناغه‌كانی خوێندندا په‌یڕه‌وده‌كرێت.
به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه واژووی پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی له‌سه‌ره، بریاردراوه به په‌یڕه‌وكردنی یه‌كپۆشیی پۆشاكی خوێندكاران بۆ گشت قۆناغه‌كانی خوێندن و كه سوكاری قوتابیان و خوێندكاران سه‌رپشككراون له چۆنیه‌تی كڕین و دابینكردنی جل و به‌رگی خوێندن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، كه كار به هیچ رێگه‌پێدان و ره‌زامه‌ندی و بڕیارێك ناكرێت كه له ساڵانی پێشووتر ده‌رچووبێت و پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بڕیاره نوێیه بێت.
یەكپۆشی لە قۆناغەكانی خوێندن بەم شێوەیە دەبێت:
بۆپۆلەكانی (10،11،12)
كچ تەنورە یان پانتۆڵی رەش لەگەڵ كراسی سپی ، كور پانتۆڵ یان كابۆی رەش لەگەڵ كراسی سپی .
بۆ پۆلەكانی (7،8،9)
كچ تەنورە یان پانتۆڵی نیلی لەگەڵ كراسی سپی، كور پانتۆڵی نیلی لەگەڵ كراسی سپی
بۆپۆلەكانی (1تا 6)
كچ تەنورە یاخود پارنتۆلی رەساسی لەگەڵ كراسی سپی ، كور پانتۆڵی رەساسی لەگەڵ كراسی سپی
جل و بەرگی باخچەی ساوایان
كچ تەنورە یان پانتۆڵی رەساسی و كراسی پەمەیی
كور كراسی شین لەگەڵ پانتۆڵی رەساسی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.