وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه له باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی ، به سه‌رپه‌رشتی سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌ت و به ئاماده‌بوونی راوێژكارانی هاوپه‌یمانان، ئەنجومەنی وەزارەتی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی و بۆردی چاکسازی کۆبوونەوە.
راشیدهگهیهنن ، لەكۆبوونهوهكهدا له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه چه‌ندین سەرنج و تێبینی ئاراستەی تیمەکانی چاکسازی کرا به مه‌به‌ستی به‌هێزتركردن و خێراتركردنی پرۆسه‌كه ، راو پێشنیازیش بۆ پته‌وتركردنی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی خڕاوه‌ته روو
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بەڕێوەبەری چاکسازی پێشمه‌رگه ، تێبینیەکانی ئەنجومەنی وەزارەتی بە هەند وەرگرت و بە هاندانێکی گرنگی زانی بۆ بەرەوپێشبردنی ناوهڕۆك و هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاکسازی وەزارەت.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.