Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 23:34

بەتۆمەتی سوتاندنی ئۆتۆمبێلی ھاوڵاتییەک کەسێک دەستگیرکرا

تۆمه‌تبار ھۆکاری سوتاندنی ئۆتۆمبێلەکەی گەڕاندۆتەوە بۆ کێشەیەکی کۆن لەگەڵ خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌ ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت  تیمه‌كانى  بنکەی پۆلیسی ھەواری شار تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد کە ئۆتۆمبێلی ھاوڵاتییەکی سوتاندبوو.

پۆلیسى سلێمانى  ڕاشیده‌گه‌ێنێت  پاش ئەوەی رۆژی 10 ى 6 ى 2019 ھاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد بەھۆی سوتاندنی ئۆتۆمبَیلەکەی، ھێزەکانی پۆلیس زانیاری پێویستیان کۆکردەوەو لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد.

پۆلیس ده‌شڵێت لەلایەن  تیمه‌كانى بنکەی پۆلیسی ھەواری شارەوە توانرا تۆماتبارەکە دەستگیربکرێت.

 پۆلیس بڵاویشى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تۆمەتبار (ش، ع، و) لەبەردەم  دادوەردا دانی بەتاوەنەکەدا ناوەو ھۆکاری سوتاندنی ئۆتۆمبێلەکەی گەڕاندۆتەوە بۆ کێشەیەکی کۆن لەگەڵ خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە.

له‌كۆتادا پۆلیسی سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ، لەئێستادا تۆمەتباری ناوبراو بەپێی ماددەی 342 لەیاسای سزادان و بەبریاری  دادوەر راگیراوەو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.