له‌راگه‌یاندراوێكدا لێژنەی پشکنینی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر رایده‌گه‌ێنێت 12 کۆگای خۆراک وخواردەمەنی پشکنین وبەدواداچوونیان بۆکرا
لێژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕ له‌قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه كه له سنوری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی 6 پشکنین وبەدواداچوون بۆ۱12 شوێن ئەنجام درا
ده‌شڵێت شوێنەکان بریتی بوون لە کۆگا و کۆمپانیای خۆراک وخواردن
لێژنه‌كه راشیده‌گه‌ێنێت لەمیانەی پشکنینەکان سەرپێچیەکان تۆمارکران بەهۆی پابەند نەبوون بەمەرج و ڕێنماییەکان چوار کۆگا داخران 10 کۆگای تریش هۆشداریان پێدرا.
ده‌شڵێن مەبەست لە پشکنین وچاودێری وبەدواداچوونەکانی قایمقامیەتی هەولێر لە پێناو بەرژەوەندی گشتی وپاراستنی تەندروستی هاولاتیانە،
له‌به‌شێكى دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى لێژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕ له‌قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر هاتووه كه هەرشوێنێک پابەندنەبێ بە مەرج وڕێنماییەکان، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت ”جگە لە داخستنی شوێنەکانیان دواتر سزای پێبژاردن لە ملیۆنێک دیناردەست پێدەکات تا پێنج ملیۆن، ئەوەش بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە کە ئاراستەی قایمقامیەتی هەولێر کراوە“.
لێژنه‌كه هاولاتیان ئاگادار دەکاته‌وه كه بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو سکاڵایانە دەکرێن، کە ڕۆژانە ئاراستەی لێژنەکانی قایمقامیەت دەکرێن“.




دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.