په‌روه‌ر محه‌مه‌د په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند ، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 3 ى 7 ى 2019 ، له رێگای سه‌ره‌كی نێوان پارێزگای دهۆك و قه‌زای سێمێل نزیك كۆمه‌ڵگای خانكێ ڕووداوێكی پێكدادان له‌نێوان 2 ئۆتۆمبێل له‌جۆری BMW له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكى بارهه‌ڵگر پیك ئاب دێر ڕوویدا
په‌یامنێری كوردستان تیڤى وتیشى له‌ئاكامی ڕووداوه‌كه‌دا شۆفێر و سه‌رنیشینێكی نێو ئۆتۆمبێله پیك ئاب دێره‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا ، خاوه‌ن شۆفێری ئۆتۆمبێل له جۆری BMW له‌رووداوه‌كه‌دا برینداربوو جگه له‌زیانى ماددی كه‌به‌ر هه‌ردوو ئۆتۆمبێل كه‌وت

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.