د. فه‌هیم عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگای دهۆك له‌لێدوانى تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى ڕه‌تى كرده‌وه ده‌ستى له‌كاركێشابێته‌وه
ناوبراو رایده‌گه‌ێنێت لێدوانى پێشووترم له‌سه‌ر كه‌می كاره‌بای نیشتیمانى بۆ پارێزگای دهۆك به‌مانای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م نایه‌ت
د. فه‌هیم عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگای دهۆك نیگه‌رانى ده‌ربڕی له‌و هه‌واڵانه‌ى كه‌له‌سۆشیاڵ میدیا له‌سه‌ری بڵاوكراوه كه‌بێ ئه‌وه‌ى بنه‌مای ڕاستى و دروستى هه‌بێت و هه‌واڵه‌كانی نێو په‌یج له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕه‌تكرده‌وه كه‌ده‌ستى له‌پۆستى سه‌رۆك كێشابێته‌وه
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆكیش وتیشى له‌هه‌وڵی به‌رده‌وام داین و له‌سه‌ر هێڵێن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كاره‌بای نیشتیمانى به‌هاوڵاتیان به‌شێوه‌ی باشتر كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك دابێت
په‌روه‌ر محه‌مه‌د - دهۆك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.