بەڕێوەبەری ئازادکردنی ڕفێندراوە ئێزدییەکان رایگه‌یاند: لەپڕۆژەیەکی هاوبەشی حكوومه‌تی به‌غدا و هه‌رێم، حکومەتی بەغدا بڕی دوو ملیۆن دینار بە هەر کوردێکی ئێزدیی ڕزگاربووی دەستی داعش دەدات.
ئەمڕۆ چوارشەممە حوسێن کۆرۆ قاعیدی لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ساڵێک لەمەوبەر و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی وەزارەتی ناوخۆ، بە هەماهەنگی لەگەڵ نووسینگەی ڕزگارکردنی ئێزدییە بێسەروشوێنکراوەکان و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، پرۆژەیەک بۆ هاوکاری و قەرەبووی هاووڵاتییانی کوردی ئێزدیی ڕزگاربووی دەستی داعش هاتە ئاراوە.
به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان له پارێزگای دهۆك به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی رزگاربووانی ئێزیدی له ژێر ده‌ستی تیرۆرستانی داعش له پارێزگای دهۆك روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی دابه‌شكردنی ئه‌و هاوكارییه ماددیانه كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران عێراقه‌وه له‌سه‌ر ژنان و كچانی رزگاربووی ژێرده‌ستی تیرۆرستانی داعش دابه‌شده‌كرێن دا و رایگه‌یاند: كه 899 كه‌سی رزگاربووی ژێرده‌ستی داعش له هاوكاریه‌كان سودمه‌ند ده‌بن و هه‌ر یه‌كێكیش دوو ملیۆن دیناری عێراقی وه‌رده‌گرێت.
ئیسماعیل محەممەد ئەحمەد، نوێنەری پارێزگاری دهۆک بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لە دهۆک رایگەیاند ئەمڕۆ قۆناغی دووەمی هاوکارییەکان بەسەر خوشکان و کچانی رزگاربووی دەستی داعش دابەش دەکەین کە بە هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دابینکراوە.
شایه‌نی باسه نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2014ـەوە نووسینگەیەکی کردووەتەوە بۆ رزگارکردنی ئەو کەسانەی لەدوای 2014 کەوتنە ژێر دەستی داعش و تاوەکو ئێستاش توانیویانە ژمارەیەکی زۆریان رزگاربکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.