Erbil 38°C دووشەممە 11 تشرینی دووەم 00:47

گۆڕێکی بەکۆمەڵ لەنزیکی رەقە دۆزرایەوە

زیاتر له‌ 200 ته‌رمی تێدایه‌
کوردستان TV
#12
100%


تیمێكی تایبه‌تی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كان، له‌ شاری‌ ره‌ققه‌ی باكوری‌ سوریا، گۆڕێكی به‌ كۆمه‌ڵیان دۆزیه‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ 200 ته‌رمی تێدایه‌  كه‌ سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی‌ داعشه‌وه‌ كوژرابن.

بەپێی هەواڵێ ئەلعەرەبیە، بەرپرسێکی باڵای رەقە و چاودێرێکی جەنگ ئاشکرایانکردووە ئەمرۆ چوارشەممە گۆڕێکی بەکۆمەڵ لەنزیک رەقەی سوریا دۆزراوەتەوە کە ئێسکوپروسکی 200 کەسی تێدابووە و پێدەچێت لەلایەن داعشەوە کوژرابن.

لەمبارەیەوە یاسر ئەلخەمیس و ئەندامێکی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایانگەیاندوە پێنج لە کوژراوەکان جلی پرتەقاڵییان لەبەردابووە کە هەمان ئەو جلەبووە کە داعش دەیکردە بەری دەستگیرکراوەکان.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و پێنج كه‌سه‌ به‌ فیشه‌ك كوژراون و ده‌سته‌كانیان له‌ پشته‌وه‌ به‌ستراوه‌ و پێده‌چێت پێش دوو ساڵ گوللـه‌ باران كرابن.

هه‌روه‌ها تیمه‌كه‌ روفاتی چه‌ند ژنێكیان دۆزراوه‌ته‌وه‌ و پێده‌چێت سێ له‌ ژنه‌كان به‌رد باران كرابن به‌وپێیه‌ی كه‌له‌سه‌ریان شكاوه‌.

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.