پارێزگاری پێشووتری نەینەوا رایگه‌یاند: ڕەوشی ئەمنی لە شاری موسڵ مه‌ترسیداره و هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی رێكخراوی داعش له‌و شاره ماون.
ئەسیل نوجێفی، پارێزگاری پێشووتری نەینەوا لە لێدوانێكیدا بۆ (RT)ی ڕووسی ڕایگەیاندووە، دەكرێت باس لە كۆنتڕۆڵی حكومەت بكەین بەسەر شاری موسڵ، بەڵام ناتوانین بڵێین دۆخەكە ئارام و سەقامگیرە، چونكە شارەكە لە هەر ساتێكدابێت لەژێر هەڕەشەدایە بەهۆی خراپی ڕەوشەكەوە.
به‌گوته‌ی نوجێفی، ئێستا داعش له ده‌وروبه‌ری موسڵ جموجموڵی هه‌یه به‌تایبه‌ت له بیابانه‌كانی نزیك سنوری سوریا، ده‌شڵێت هه‌رچه‌نده هێز بۆ زامنكردنی ئه‌و سنورانه دابینكراوه، به‌ڵام ئه‌وانه هێزی ساده‌ن و چه‌كه‌كانیان ئه‌وه‌نده نییه بتوانن به‌ره‌نگاری ئه‌و ئاسته‌نگانه ببنه‌وه.
وته‌كانی نوجێفی له‌كاتێكدایه كه راپۆرتێكی: په‌یمانگای لیكۆڵینه‌وه له جه‌نگ له ئه‌مریكا باسی له‌وه كردوه: سه‌ره‌ڕای ده‌كردنی داعش له زۆربه‌ی خاكی عیراق و سوریا، به‌ڵام هێشتا مه‌ترسیی گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ خاكی ئه‌و دوو وڵاته له ئارادایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.