Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 18:57

 فیلمی "په‌یکه‌ری دڵ" وه‌ک به‌رھه‌مێکی خۆماڵی

ئه‌كته‌ره‌كان كه‌سانی دیار پڕ ئه‌زموون بوون
کوردستان TV
100%

هه‌میشه‌ بۆ به‌رهه‌می خۆماڵی دڵم لێده‌دات و به‌ دڵ ده‌مه‌وێ بۆ پاڵپشتی به‌ هه‌ر رێگایه‌ك بێت، ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هاورێم " ڕه‌وه‌ند حسێن و جه‌مال یاد " سه‌یری په‌یكه‌ری دڵمان كرد له‌ سینه‌مای فاملی مۆڵ .

سیناریۆ و ناوه‌ڕۆكی فیلم

ناوه‌وه‌رۆكێكی واقیعی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌یه‌ تا ئێستایش له‌ هه‌ر دوو چینی ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار ئه‌م جیاوازییه‌ ماوه‌ به‌ رێژه‌ی زۆرینه‌، كه‌ ئاسان نیه‌ كوڕێكی هه‌ژار كچێكی ده‌وڵه‌مه‌ند یان به‌رپرس بخوازی.

بۆیه‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی واقیعی بوو .

تاكه‌ تێبینیم كه‌ هه‌بوو دوو جار له‌ ناو فیلمه‌كه‌ ده‌نووسرا " دوای چه‌ند ساڵێك " ئه‌مه‌ بۆ من تیبینی ده‌بوایه‌ به‌لایه‌نی كه‌م ساڵه‌كه‌ بنووسرابایه‌ بۆ نموونه‌ له‌ جاری یه‌كه‌م بنووسرابا"20"ساڵ و له‌ جاری دووه‌م بنووسرابایه‌ "حه‌وت " ساڵ، چونكه‌ جیاوازییه‌كان ئه‌وه‌نده‌ ساڵ بوون.

كامێره‌ و تۆماركردنی

به‌ جیددی كار و ماندبوون زۆر به‌ فیلمه‌كه‌وه‌ دیار بوو، چونكه‌ هه‌م له‌ هه‌ڵبژاردنی شوێنی تۆماركردنه‌كان و هه‌م نیشاندانی سروشتێكی دڵگری كوردستان و هه‌م شێوازی تۆماركردنه‌كه‌ی، من وه‌ك بینه‌رێك كه‌ شاره‌زاییم نیه‌، به‌ڵام زۆر دڵخۆشی كردم.

ئه‌كته‌ره‌كان

سه‌ركه‌وتنی فیلمه‌كه‌ له‌وه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌كته‌ره‌كان كه‌سانی دیار پڕ ئه‌زموون بوون له‌ هه‌مووی جوانتر ئه‌كته‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كان ڕۆڵێكی جوانیان ئه‌دا كرد تایبه‌ت "هه‌ڵویست و نازدار " كه‌ دوو كه‌س بوون یه‌كه‌مین جاره‌ ڕۆڵ ده‌گێڕن یه‌كیان هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژه‌ ئه‌وی تریان وه‌ك كاره‌كته‌ری " مۆده‌ " ناسراوه‌ رۆڵێكی پێرفێكتیان بینی.

تێچوو، داهات

به‌پێی هه‌ندێ قسه‌ تێچووی ئه‌م فیلمه‌ "500"هه‌زار دۆلاره‌ واتا "50"ده‌فته‌ر دۆلاره‌، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ تیبینیم كرد له‌ سه‌یركردن و چوونی خه‌ڵك بۆ ئه‌م فیلمه‌ دڵخۆشی كردم كه‌ رۆژانه‌ ته‌نها له‌ فامڵی مۆڵی شاری هه‌ولێر، كاتژمێره‌ كانی(9،7،5،3)په‌خش ده‌كرێت له‌ هۆڵێك كه‌ "150" كه‌س ده‌گرێت تكیت بۆ یه‌ك كه‌س"12"هه‌زار دیناره‌ جگه‌ له‌ ڤی ئای پی كه‌نزیك "30"كه‌س ده‌گرێت به‌ شێوه‌ی ئاسایی هه‌مووی له‌سه‌ر "12" هه‌زار حیساب بكه‌ین و كه‌ ماوه‌ی 1٤ رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت داهاته‌كه‌ی به‌س له‌ هه‌ولێر ـ فاملی مۆڵ به‌گشتی نزیك (10)ده‌فته‌ر دۆلار ده‌بێت باس له‌وه‌ ناكه‌ین سه‌دا چه‌ندی بۆ سینه‌مایه‌.

فیلمی رساله‌ی پێغمبه‌ر كه‌ كرا ئینگلیزی تێچووی 10ملیۆن دۆلار بوو به‌ڵام داهاتی 100ملیۆن دۆلار بوو، بۆ چونكه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ هونه‌رمه‌ندانی خۆیان هان ده‌ده‌ن .

لێره‌وه‌ به‌ گرنگی ده‌زانم به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌ بۆدانراو حكوومه‌ت ته‌ركیز بخاته‌ سه‌ر دراما و فیلم و پڕۆژه‌ی هاندان ده‌ست پێبكات قۆناغی یه‌كه‌م هانیان بده‌ین و له‌ داهاتووی نزیك ده‌توانن به‌ پێ هۆشیاری كۆمه‌ڵگا و گرنگیدانی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و حزبه‌ سیاسیه‌كان خۆیان بچن بۆ سینه‌ماكان بۆ هاندانی فیلمه‌ باشه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ڕێكلامێك خه‌ڵكیش رووی تێبكات كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هاندانێك .

كه‌ له‌ ئاینده‌ ئه‌م فیلم و درامایانه‌ خۆیان نه‌ك داهات بگره‌ ژیانێكی باشیش بۆ هونه‌رمه‌ندان وه‌ك دونیا دابین ده‌كات.

ئه‌مرۆ په‌یكه‌ری دڵ، دڵی خۆش كردم، شانۆكانی كارۆخ ئیبراهیم حه‌كیم به‌رده‌وام ئاسووده‌م ده‌كات، كه‌ هه‌میشه‌ به‌ كارۆخم گوتووه‌ من ئاماده‌م گه‌سك له‌ سه‌ر ستێج بده‌م له‌ پێناو زیندووكردنه‌وه‌ی شانۆ و فیلم و دراما .

ن/ سیروان گه‌ردی

كوردستان تیڤی/ كامران

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.