له‌دیدارێكی نێوان مه‌سرور بارزانی، راسپێردراوی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فرانسوا سینیمو، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ سوریا، تیشك خرایه سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی پێكھێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان.
له دیداره‌كه‌دا، كه كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له ھه‌ولێر ئاماده‌بوو، دوا په‌ره‌سه‌ندن و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوان هه‌ردوو گه‌لی فه‌ره‌نسا و كوردستان تاوتوێ كران.
مه‌سرور بارزانی پشتیوانی و یارمه‌تییه‌كانی فه‌ره‌نسای بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رزنرخاند و تیشكی خسته سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی پێكھێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخ و په‌ره‌سه‌ندنی ره‌وشی سوریا ئالووێر كرا و جه‌خت كرایه‌وه، كه پێویسته له هه‌ر چاره‌سه‌رێكدا گه‌ره‌نتی مافی هه‌موو پێكهاته‌كان بكرێت و ته‌واوی هێزه نیشتمانییه‌كان له داڕشتنه‌وه‌ی ئاینده‌ی وڵاته‌كه به‌شدار بن.
له‌لای خۆیه‌وه نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بۆ سوریا وێڕای به‌ئاوات خواستنی سه‌ركه‌وتن بۆ مه‌سرور بارزانی له سه‌رۆكایه‌تی كردنی كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دووپاتی له درێژه‌دان و فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه و رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له پشتیوانی و هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بۆ پێشكه‌وتنی زیاتر به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.