Erbil 38°C ھەینی 28 ئاب 00:54

هاتووچۆی شه‌قلاوه‌: ڕووداوێکى هاتووچۆ گیان له‌ده‌ستدانى ئافره‌تێکى لێکه‌وته‌وه‌

كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو
کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی شه‌قلاوه‌ بڵاوی كرده‌وه‌ ، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 4 ى 7 ى 2019 ،  رووداوێكى هاتووچۆ له‌سه‌ر جوت سایدی باسرمه‌ قوربانى لێكه‌وته‌وه‌ 


هاتووچۆی شه‌قڵاوه‌ رایده‌گه‌ێنێت ، له‌رووداوی هاتووچۆكه‌دا ئافره‌تێك به‌ناوی ( ع ـ م - ك )  ده‌ست به‌جێ گیانى له‌ده‌ستدا


هاتووچۆ ده‌شڵێت  ڕووداوه‌كه‌ له‌جۆڕی وه‌ڕگه‌ڕان بووه‌ كه‌ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌هۆی نه‌به‌ستنى پشتێنه‌ى سه‌لامه‌تى  نزیك 20 مه‌تر له‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ى فڕێی دابوو  ، راشیده‌گه‌ێنێت سه‌رنشینێكی نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌ برینداربوو

11

دارشتنه‌وه‌ى  هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.