Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 15:28

له‌ هەولێر دەست بە بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبای ماڵان کرا

رۆژانە زیاتر لە 100 سندوق بۆ ماڵەكان ده‌به‌سترێت
کوردستان TV
#7
100%


دەست بەجێبەجێكردنی پرۆژەی پێوەری زیرەك كرا ‌و‌ بەرپرسی تیمی بەستانی پێوەری زیرەك زانیاری نوێ لەمبارەیەوە دەخاتە ڕوو.

ئەندازیار ژیار عەبدولغەزیز، بەرپرسی تیمی بەستانی پێوەری زیرەك لەگەڕەكی راستی لە لێدوانێكدا بە هەژماری فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای هەولێری لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووكی نووسیویه‌تی خۆشبەختانە كارەكان بەسەركەوتوویی بەڕێوەدەچن و ئێستا ئێمە لە گەڕەكی راستی پرۆژەكە جێبەجێ دەكەین، رۆژانە زیاتر لە 100 سندوق بۆ ماڵەكان دەبەستین كە هەر سندوقێك 2 تا 6 پێوەری زیرەكی تێدایە.

نووسیویه‌تیشی: تیمەكان بەچڕی كاری لەسەر دەكەن و تاكە گرفت كە دێتە پێشمان بوونی وایەری زۆرە لەسەر ستونەكان كە هی موەلیدەی ماڵان و هێلی ئینتەرنێتە كە بەشێوەیەكی نارێك راكێشراون و ئەمە وادەكات كە نەتوانین سەندوقەكان لەو ستوونانە ببەستین كە ئەو جالجالۆكە وایەرانەی پێوە شۆڕ بۆتەوە، ئەمەش زیاتر لە گەڕەكە میللییەكان دێنەپێشمان، بۆ چارەسەری ئەمەش دەبێ خاوەن موەلیدەكان هاوكارمان بن لە لێكردنەوەی ئەو وایەرانەی كە هیچی بەسەرەوە نییە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.