Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 15:28

پەرلەمانی کوردستان بەدواداچوون بۆ دۆخی کەرکووک دەکات

سەرجەم كێشەكان بە یاداشتێك بۆ پەرلەمان بەرز دەکەنەوە
کوردستان TV
#7
100%


ئەمڕۆ پێنجشەممه‌ سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی پەرلەمانی كوردستان سەردانی نووسینگەی پەرلەمانی كوردستانیان لە قەرەهەنجیر كرد.

شاندێكی لیژنەی ناوچە دابڕاوەكانی پەرلەمانی كوردستان سەردانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستانیان كرد و لە كێشەی خەڵكی ناوچەیەكەیان به‌ تایبه‌تی كێشه‌ی جوتیارانی ئه‌م ناوچه‌یان كۆڵییەوە.

جوان یونس رۆژبەیانی سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، بەپێی دەستوور دەتوانین كێشەی ناوچە كوردستانییەكان چارەسەر بكەین و رەوشی ناوچەكەیش ئاسایی بكرێتەوە.

جوان یونس، سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم رایگەیاند؛ ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ ئەوە بووە کە لە نزیکەوە ئاگاداری رەوشی پارێزگاكە بین و لە ئایندەیەكی نزیكدا سەرجەم كێشەكان بە یاداشتێك بۆ پەرلەمان بەرز دەکەنەوە.

رۆژبەیانی گوتیشی: كە لە سەردانەكەدا گفتوگۆ لەبارەی چەند كێشەیەكی سنوورەكە كراوە و هەوڵی چارەسەری هەموو كێشەكان دەدرێت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كە بڕیارە جووتیارانی ناوچە كوردستانییەكان ئاماری سووتانی دەغڵودانمان بۆ بنێرن بۆ ئەوەی لەلایەن حكوومەتی عێراق قەرەبوو بكرێنەوە.

گوتیشی: پێداگری لەسەر جێبەجێكردنی ماددەی (140) دەكەینەوە وەك چارەسەری بنەڕەتی بۆ زۆرینەی گرفتەكانی ئەم شارە و ئاساییکردنەوەی دۆخەکەی.

جوان رۆژبەیانی گوتیشی: ئێمە لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا لەسەر خەتین، دوای پێکهێنانی کابینەی حکومەت بەنیازین سەردانی به‌غدا بكه‌ین دەمانەوێت راپۆرتەکەمان تێروتەسەلتر بکەین، پاشان رادەستی بەغدای بکەین و تیایدا ئاماژە بەو گرفتانە بکەین کە لە شارەکەدا هەن.

راشیگه‌یاند: دەمانەوێت لە رێگەی نووسینگەی کەرکووکی پەرلەمانی کوردستانەوە موژدەی خۆمان بە خەڵکی کەرکوک رابگەیێنین، کە ئینشاڵڵا بەمنزیکانە دۆخی کەرکووک ئاسایی دەبێتەوە.

به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 كه‌ركووك و خورماتوو ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێم راده‌ستی ملیشیا شیعه‌كان كرا.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.