نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بۆ عه‌ره‌بستانى سعوودیە له رۆژی چوارشەممە به‌روارى 2019/7/10 به‌رێده‌كه‌وێت.
وتیشى" ئەمساڵ زیاتر لە 7 هەزار حاجی له هه‌رێمى كوردستانه‌وه گەشت بۆ سعودییە ئه‌نجام ده‌ده‌ن و 6 هەزار و 200 حاجی بە شێوه‌ى ئاسایی دەڕۆن، بەڵام 802 حاجی بە بڕی 6 هەزار و 300 دۆلار گەشت ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
ناوبراو هه‌روه‌ها وتیشی" ئەو كەسەی لە هەرێمى كوردستانه‌وه گه‌شتى حەج دەكات، له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم هه‌ژمار ده‌كرێت ، كه ئه‌و رێژه‌یه پێشتر دیارى كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.