Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 06:54

فوئاد حوسێن لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتارى فراکسیۆنه‌ جیاوازه‌کان کۆبووەوە

گفتوگۆ لەبارەی میكانیزمی یاسای بودجە وستراتیژی ئامادەكردنی بودجە بۆ ساڵانی ئایندە كرا
کوردستان TV
100%

لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی پلانی حكومەت بۆ بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان وجێبەجێكردن، د.فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری و وەزیری دارایی ژمارەیەك كۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك لە پەرلەمانتاری ئەنجوومەنی نوێنەران ئەنجام دا.

د.فوئاد لەگەڵ هەیسەم جبووری سەرۆكی لیژنەی دارایی كۆبووەوە ، لە دیدارەدا گفتوگۆ لەبارەی میكانیزمی یاسای بودجە وستراتیژی ئامادەكردنی بودجە بۆ ساڵانی ئایندە كرا.

هەر لەهەمان چوارچێوەدا د.فوئاد حوسێن ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ هەمان مەبەست كۆبووەوە . 

لەهەمان رۆژیش دا بەڕێزیان لەگەڵ پەرلەمانتاران عودەی عەوار و ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی كوتلەی بەدر كۆبووەوە بە مەبەستی بەهێزتركردنی پەیوەندی نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانەر وجێبەجێكار وچەسپاندنی سیستەمی نامەركەزی وشۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكانی حكومەت بۆ حكومەتە خۆجێییەكان وبەهێزكردنیان، هاوكات بیروڕاش لەبارەی كاری فەرمانگە ئابووریەكان بەتایبەتی وەزارەتی دارایی ودوایین پێشهاتە سیاسیەكانی عیراق ئاڵوگۆڕ كران.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.