Erbil 38°C ھەینی 28 ئاب 02:11

سه‌رۆک بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو "عەمید سابیر بێسەری" ده‌کات

عەمید سابیر عەبدولرەحمان ناسراو بە سابیر بێسەری كۆچى دوایی كرد
کوردستان TV
100%

بەبۆنەی کۆچی دوایی عەمید سابیر عەبدولرەحمان ناسراو بە سابیر بێسەری، پێشمەرگە و فەرماندەی دڵسۆز و تێكۆشەر و باوكی شەھید كەیوان بێسەری، سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو کرد، كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى:-

بەناوی خوای گەورە و میھرەبان
بۆ خانەوادەی بەڕێزی خوالێخۆشبوو عەمید سابیر بێسەری
بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و فەرماندەی دڵسۆز و ماندوویینەناس، کاک (سابیر بێسەری)ـم پێ گەیشت.

كاك سابیر جگە لەوەی ھەموو تەمەنی خۆی دڵسۆزانە بۆ خزمەتی گەل و وڵاتەكەی تەرخان كرد، كەیوانی كوڕە تاقانەكەشی بە نیشتمان بەخشی.

لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و هەڤاڵانی کاک سابیر دەكەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە گیانی کاک سابیر بە بەھەشتی بەرین شاد بكات و دڵنەوایی ھەموولایەك بدات.

انا للە وانا الیە راجعون

مەسعود بارزانی
٤ـی٧ـی٢٠١٩

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.