Erbil 38°C ھەینی 28 ئاب 02:11

لە رووداوێکی هاتوچۆدا له‌ سلێمانی 6 که‌سى سه‌ربه‌ یه‌ک خێزان بوونه‌ قوربانى

سەرۆكی خێزانەكە گیانی لەدەستداوەو پێنج كەسی دیكەی هەمان خێزان برینداربوون
کوردستان TV
100%


لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی عەربەت – سلێمانی، كەسێك گیانی لەدەستداو پێنج كەسی دیكەش برینداربوون.

ئەمڕۆ هەینی، رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگەی عەربەت – سلێمانی روویداو بەهۆیەوە پیاوێك كە سەرۆكی خێزانەكە بووە گیانی لەدەستداوە، هەروەها پێنج كەسی دیكەی هەمان خێزان برینداربوون.

ئەو ئۆتۆمبێلەی تووشی رووداوەكە بووە، لە جۆری (تۆیۆتا/ یارس) بووەو لەناو بریندارەكاندا دایكی منداڵەكان و چوار منداڵ هەیەو گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی بۆ چاره‌سه‌رى پێویست.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.