دواى ئه‌وه‌ى دره‌نگانى شه‌وی ڕابردوو به‌شێوه‌یه‌كى چڕ چه‌ند ده‌زگایه‌كی میدیایی كوردی و عه‌ره‌بی هه‌واڵی گیان له ده‌ستدانى حاكم ڕه‌ئوف ره‌شید یان بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى، هه‌واڵه‌كه له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌یه‌وه ڕه‌ت كرایه‌وه.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى، ڕەنج ڕەئوف ڕەشید، كوڕی حاكم ڕەئوف له ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كردەوە، كە باوكی تەندروستی جێگیرە و كۆچی دوای نەكردووە، ئاشكراى كردووه كه ته‌ندروستى باوكى زۆرباشه هەواڵه‌كه دوورە لە ڕاستییەوە و پێشتریش چەند جارێك ئەو هەواڵانە بڵاو كراونەتەوە.
حاكم ره‌ئوف ره‌شید عه‌بدولڕه‌حمان له ساڵی 1941 له هه‌ڵه‌بجه له‌دایك بووه و له‌سه‌ر تاوانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و چه‌ند تاوانێكی تر بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ سه‌ددام حوسێن سه‌رۆكی ڕژێمی پێشووی عیراق ده‌ركرد، حاكم ڕەئوف له هه‌رێمى كوردستان وەزیری پێشووی داد بووه و چه‌ندان پله‌ى تایبه‌تى و گه‌وره‌ى وه‌رگرتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.