Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:24

ئێران و تورکیا و رووسیا لە بارەی ره‌وشى سووریا کۆدەبنەوە

مانگی داهاتوو لوتكەی سێقۆڵیی ئێران و توركیا و رووسیا ساز ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

مانگی داهاتوو ئەنقەرە  میوانداریی لوتكەی سێقۆڵیی ئێران، توركیا و رووسیا لە بارەی سووریاوە دەكات و تێیدا پرسی ئیدلب و ناوچەكانی تری ئەو وڵاتە و پڕۆسەی گەڕاندنەوەی پەنابەرەكان تاوتوێ دەكرێن. 

ئیبراهیم كاڵن، وتەبێژی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ مانگی ئابی داهاتوو وڵاتەكەی میوانداریی لوتكەی سێقۆڵیی توركیا، ئێران و رووسیا دەكات.

وتیشی" سەرۆكی هەر سێ وڵات بەشداریی لوتكەكە دەكەن و پرۆسەی سیاسیی سووریا و پرسی ئیدلب و ناوچەكانی تری ئەو وڵاتە و دامەزراندنی كۆمسیۆنی نوسینەوەی دەستوور و گەڕاندنەوەی پەنابەرەكان تاوتوی دەكرێن. 

لە بارەی رۆژی بەستنی لوتكەكە، وتەبێژی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا باسی لەوە كرد، تیمی سەرۆكایەتیی هەر سێ وڵات‌ كار دەكەن بۆ دەستنیشانكردنی رۆژێكی دیاریكراو بۆ ئەنجامدانی لوتكەكە و تا ئێستا رۆژەكەی دیاری نەكراوە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.