له رووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگای عه‌ربه‌ت- سلێمانی، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداو پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه له رووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای عه‌ربه‌ت- سلێمانی روویداو به‌هۆیه‌وه پیاوێك كه سه‌رۆكی خێزانه‌كه بووه گیانی له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها پێنج كه‌سی دیكه‌ی هه‌مان خێزان برینداربوون.
هاتووچۆی سلێمانى ده‌شڵێت ، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی توشی رووداوه‌كه بووه، له جۆری (تۆیۆتا / یارس ) بووه‌و له‌ناو برینداره‌كاندا دایكی منداڵه‌كان و چوار منداڵ هه‌یه و گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.