سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌گه‌نجینه‌ى هه‌رێم به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، سبه‌ى یه‌كشه‌ممه 7 ى 7 ى 2019 مووچه‌ى مانگی 4 ى دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابه‌شده‌كرێت
سه‌رچاوه‌كه وتیشى بۆ رۆژى دووشه‌ممه 8 ى 7 ى 2019 مووچه‌ى یه‌كه‌ی 70 ، 80 دابه‌شده‌كرێت
بۆ رۆژى سێشه‌ممه 9 ى 7 ى 2019 مووچه‌ى په‌روه‌رده دابه‌شده‌كرێت
بۆ رۆژانى چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش مووچه‌ى هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانى دارایی و ئابووری ، ته‌ندروستى دابه‌شده‌كرێت
سه‌رچاوه‌كه‌ى گه‌نجینه‌ى هه‌رێم راشیگه‌یاند كه‌به‌پێى خشته‌ى ئاماده‌كراو له‌رۆژانى دواتر و كاته‌كانى دیكه مووچه‌ى ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت
ئاماده‌كردنى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.