وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێی عێراق له‌چوارچێوه‌ی رێوشوێنهكانیدا بۆ به‌رگرتن له مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كانیان، به‌كارهێنانی ئامێری مۆبایلی زیره‌كی له كارمه‌نده‌كانی قه‌ده‌غه ده‌كات.
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوون و شاره‌وانی به‌نگین رێكانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه كارمه‌نده‌كانیان له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانیدا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر مۆبایلی زیره‌كیان به‌كارهێناوه.
هاوكات له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه مه‌ترسی بڵاو كردنه‌وه و دزه‌پێكردنی به‌ڵگه‌نامه ره‌سمییه‌كان هه‌یه و تێدا هاتووه، "له 1ی ئابه‌وه هه‌موو به‌كارهێنانێكی ته‌له‌فۆنی زیره‌ك له كارهمهندهكانی وه‌زاره‌ت قه‌ده‌غه ده‌كرێت، له‌بری ئه‌وه‌ش ده‌بێت مۆبایلێك به‌كاربهێنرێت كه ئامێره‌كان زیره‌ك نه‌بن".
ئه‌و وه‌زیره عێراقییه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هه‌ر كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌ت ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ نه‌كات رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.