لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی شه‌قلاوه بڵاوی كرده‌وه ، كه‌سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مرۆ شه‌ممه 6 ى 7 ى 2019 ، لهمهفرهقی میراوه ڕووداوێكى پێكدادان له‌نێوان پاسێكی گه‌شتیاری و ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری كیا روویدا
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی شه‌قلاوه ده‌شڵێت ، ئۆتۆمبێلی جۆری كیا لە رێگای هەریر هاتوو وەو ڕێرەوی خۆی لەدەست داوە و خۆی کێشاوە بە پاسەکە کە بەرەو ناوچە گەشتیارەکانی بێخاڵ دەرۆیشت
هاتووچۆی شه‌قلاوه راشیدهگهێنێنێت ، له‌رووداوه‌كه‌دا شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه له‌جۆری كیا به‌سه‌ختى بریندار بووه ، وێڕای ئه‌وه‌ى زیانى ماددی زۆر به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ى كه‌وت
هاتووچۆ ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو كه‌سه‌رجه‌م سه‌رنشینانى نێو پاسه‌كه كه‌دانیشتووی باشور و ناوه‌راستى عێراقن سه‌لامه‌تن و ته‌نیا زیانى ماددی به‌ر پاسه‌كه كه‌وتووه



دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.