هه‌ڵبژارده‌ی به‌نین ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی له سیی و دووه‌مین پاڵه‌وانێتی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیای2019 تۆماركرد‌و گه‌یشته قۆناغی چاره‌گی كۆتایی
له یه‌كه‌م یاری قۆناغی16ی پاڵه‌وانێتیه‌كه كه له وڵاتی میسر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ڵبژارده‌ی به‌نین به جیاوازی لێدانی یه‌كلایی كه‌ره‌وه له خالی سزا له هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریبی برده‌وه
له خوله‌كی 53 ، یاریزان مهواز ئهدیلیهۆ سوودی له لێدانێكی كۆرنه وه‌رگرت و گۆڵێكی بۆ به‌نین تۆماركرد، پاشان یاریزان یوسف ئهلنهسێری هه‌ڵه‌یه‌كی به‌رگریكارانی به‌نینی قۆسته‌وه‌و گۆڵی به‌رامبه‌ری مه‌غریبی له خوله‌كی حه‌فتاوپێنج به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه
له دوایین خوله‌كی كاتی زیادكراوی یاریشدا، یاریزان حه‌كیم ئهلزهیاش لێدانێكی سزای بۆ مه‌غریب له‌ده‌ستدا، به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان له ماوه‌ی یاساییدا، په‌نابرایه به‌ر دوو گێمی زیادكراو، به‌ڵام له هه‌ردوو گێمی زیادكراویشدا، ئه‌نجامی یاری وه‌كو خۆی مایه‌وه، بۆیه لێدانه‌كانی یه‌كلایی كه‌ره‌وه له خالی سزا جێبه‌جێكراو له‌ئه‌نجامدا هه‌ڵبژارده‌ی به‌نین به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو یه‌كه‌م بلیتی قۆناغی هه‌شتی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی مسۆگه‌ركرد، هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریبیش ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتیه‌كه كرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.