Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:22

لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا و سوریا بۆ سه‌ر ئیدلیب 14 که‌س کوژرا

زۆربەیان ژن و منداڵن
کوردستان TV
100%


لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا و رژێمی ئەسەد لە ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب لە درەنگانێکی شەوی رابردووەوە تائێستا 14  کەسی مەدەنی گیانیان لەدەست داوە کە زۆربەیان ژن و منداڵن و لانی کەم 20 ی تریش بریندار بوون.

لە شەوی رابردووەوە فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی ئەسەد و رووسیا هێرشیان بۆ سەر شارۆچکەی کەفرەنبیل و خان شەیخون، ناحیەکانی بزمە و محەمبیل، گوندەکانی ئەرمانیا، ئورەینیبە، بسانکۆل، تەرمێلە، کەفرسەجنە، کەفەرین مسبین، سحیان، مەرەتحرمە، رەقایە، بسیدە، حاس دەست پێکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی بەرگری شارستانی (کڵاو سپیەکان) لە شەوی رابردووەوە تا ئێستا لە خان شەیخون کەسێک، لە ناحیەی محامبیل 13 کەس کە زۆربەی ژن و منداڵن گیانیان لەدەست داوە و 20 ی تریش بریندار بوون.

لەکاتێکدا تیمەکان بەردەوام بۆ رزگار کردنی ئەوانەی کەوتوونەتە ژێر داروپەردووەوە، مەترسی بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان هەیە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.