Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 15:28

لە کۆلیژی سەربازی زاخۆ ناو نووسین ده‌ستیپێکرد

خەڵکی مەدەنی و هێزی پێشمەرگەش دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربكه‌ن
کوردستان TV
#7
100%


وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، كە ناو نووسین دەستی پێ كردووە بۆ وەرگرتنی خەڵكی مەدەنی و ھێزی پێشمەرگە لە كۆلیژی سەربازی زاخۆ و دەشڵێت: ماوەی خوێندن دوو ساڵە و دەرچووانی ئەو كۆلیژە ڕاستەوخۆ لە ڕیزەكانی پێشمەرگەدا دەبنە ملازم.

بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، ناونووسین دەستی پێ کردووە بۆ وەرگرتنی خەڵکی مەدەنی و ھێزی پێشمەرگە لە کۆلیژی سەربازیی زاخۆ کە ماوەی دوو ساڵە و دەرچووانی ئەو کۆلیژە ڕاستەوخۆ لە ڕیزەکانی پێشمەرگەدا دەبنە ملازم و بۆ ھێزی پێشمەرگە کۆمەڵێک ئاسانکاری کراوە و ناونووسینیش تا پێش کۆتاییی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لیوا بەکر فەقێ ، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگه‌یاندووه‌ ناونووسین بۆ وەرگرتن لە کۆلیژی سەربازیی زاخۆ دەستی پێ کردووە و بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت و دەرچووانی ئەو زانکۆیەش پلەی ملازمیان پێ دەدرێت و ھێزی پێشمەرگەش مافی ئەوەی ھەیە خۆی ناونووس بکات و لەو زانکۆیە وەربگیرێت و ئاسانکاریی زۆریان بۆ کراوە.

دەشڵێت: ئەوانەی مەدەنین پێویستە دەرچووی زانكۆ بن و تەمەنیشیان دیاری كراوە، بەڵام بۆ ھێزی پێشمەرگە ئەگەر دەرچووی پەیمانگاش بێت و تەمەنیشی گەورە بێت دەتوانیت لەو كۆلیژنە ناوی تۆمار بكات و ماوەی دوو ساڵ دەوام بكات، دەبێتە ملازم لە ڕیزەكانی ھێزی پێشمەرگەدا.

لیوا بەکر فەقێ گوتیشی: پێویستە ئەوانەی مەدەنین لەدایکبووی ساڵی 1994 بۆ سەرەوە بن و دەرچووی زانکۆش بن و لە لیژنەی پشکنین دەربچن و نەشتەرگەرییان بۆ نەکرابێت و ھیچ تاوانێکیشیان نەکردبێت، بەڵام بۆ پێشمەرگە ئەو مەرجانەی نییە و ئاسانکاریی زۆریان بۆ کراوە، بۆ ئەوەی بچن لەو کۆلێژە ناویان تۆمار بکەن و ئەو پلەیە وەربگرن.
 
فەقێ باسی لەوەش کرد: لە 1تا 8ی ئەم مانگە بۆ پارێزگای دھۆکە، لە 8 بۆ 12ی مانگ بۆ ھەولێرە، لە 13 بۆ 20ی مانگ بۆ سلێمانییە و لە 20 بۆ 26 مانگیش بۆ پارێزگای کەرکووکە. ئەوانەی دەیانەوێت ناویان تۆمار بکەن بۆ ورگیران لەو کۆلیژە سەربازییە، لەو ڕۆژانەدا دەتوانن ناویان تۆمار بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.