Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 13:49

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکات

بەبۆنەی ڕیزبەندكردنی بابل وەك یەكێك لە شوێنەوارە جیهانییەكان
کوردستان TV
#7
100%


سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی عێراق كرد بە بۆنەی ڕیزبەندكردنی بابل وەك یەكێك لە شوێنەوارە جیهانییەكان لەلایەن یونسكۆوە.

ئەمڕۆ شەممە نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) نووسیویەتی ڕیزبەندكردنی بابل وەك یەكێك لە شوێنەوارە جیهانییەكان لەلایەن یونسكۆوە، سەلمێنەری رەسەنایەتی شوێنەوار و قووڵایی مێژوویی ئەو خاكەیە، بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەكەین.

جێی باسە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ڕۆشنبیری و زانست (یونسكۆ)، رایگەیاند كە شاری بابلی عێراقی خستووەتە نێو ڕیزبەندی شوێنەوارە جیهانییەكان.

لەوەتەی ساڵی 1983وە، حكوومەتەكانی عێراق هەڵمەت و بانگەشەی نێودەوڵەتیان دەستپێكردووە تاكو شاری بابل وەك یەكێك لە شوێنەوارە جیهانییەكان لەلایەن یونكسۆوە دانی پێدا بندرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.