ڕه‌مه‌زان نامیق، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌پێگه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى راگه‌یاند ، له‌م مانگه‌دا پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕیچكه‌ی كاركردن و به‌ڵێندراوه به‌رله پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به كاره‌كانی بكرێت.
ڕه‌مه‌زان نامیق باسی له‌وه‌شكردووه ، دیزاینی پڕۆژه‌كه بڕی دوو ملیۆن دۆلاری تێچووه و زۆر خزمه‌تگوزاریی گرنگی تیادایه، ته‌نانه‌ت حساب بۆ ئه‌وه كراوه فڕۆكه بتوانێت له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه‌ش بنیشێته‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ورده‌كاریی زیاتری له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه باسكردوه‌و ده‌شڵێت ، به‌سێ قۆناغ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه ده‌ستپێده‌كات و له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا ئه‌و به‌شه ده‌ستپێده‌كات كه لە تاسڵوجەوە دەستپێدەکات و لە پشت فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە درێژدەبێتەوە تاوەکو دەگاتە زڕگوێز و سەر رێگەی عەربەت، چونكه ئه‌و زه‌وییانه‌ی ئه‌و سنوره نه‌توانراوه زیاده‌ڕه‌وی بكرێته سه‌ر، به‌ڵام نیگه‌رانیی خۆی نیشاندا له‌وه‌ی له‌و دوو به‌شه‌ی دیكه‌ی سلێمانی كه له پڕۆژه‌كه‌دا هاتووه وه‌ك خۆی جێبه‌جێناكرێت، چونكه له‌و دوو شوێنه‌دا زیاده‌ڕه‌ویی زۆر كراوه و شه‌قامی 100 مه‌تری بۆ 30 مه‌تر بچوكده‌كاته‌وه.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.