به‌پێی پشكنینی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی دوو جۆر ماستی كۆمپانیای كاله شیاوی خواردن نییه و له پشكنین ده‌رنه‌چووه.
به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی دووی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی دوای ئه‌وه‌ی جۆره‌كانی ماستی كۆمپانیای كاله براوه بۆ بشكنین بۆ دڵنیابوون له لایه‌نی ته‌ندروستی و ده‌ركه‌وتووه هه‌ردوو جۆری (ماستی به‌یانیان 700گم و سڤن 2 كگم) ته‌ندروست نین بۆ خواردن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رنه‌چووه.
به‌پێی راپۆرته‌كه ده‌ست به‌سه‌ر (540) دانه له ماستی به‌یانیان و (240) ماستی سڤنی كۆمپانیاكه‌دا گیراوه و دوای پشكنین له‌ناو براوه.
به‌پێی راپۆرتی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانیش له‌كۆی (8) جۆری ماستی كۆمپانیای كاله كه پشكنینیان بۆ كراوه ته‌نها هه‌ردوو جۆری (به‌یانیان و سڤن) له پشكنین ده‌رنه‌چوون و جۆره‌كانی تر به‌پێی پشكنینه‌كان هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه و بۆ خواردن گونجاون.
سه‌ره‌ڕای له‌ناوبردنی ئه‌و بڕه ماسته نه‌شیاوه‌ش كۆمپانیاكه به بڕێك پاره سزا دراوه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.