هاوپه‌یمانییه‌تی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند كه فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن-یان كه ره‌وانه‌ی سعوودیه كرابوو، خستووه‌ته‌خواره‌وه.
توركی مالكی، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانییه‌تی عه‌ره‌بی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان كه له سه‌نعا-ی پایته‌ختی یه‌مه‌نه‌وه به‌ره‌و سعوودیه به‌ڕێكه‌وتبوو له لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌وه خراوه‌ته‌خواره‌وه.
ناوبراو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی حووسییه‌كانیش ره‌ت ده‌كاته‌وه كه ئاماژه‌یان به‌وه‌دابوو فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكهوانهیان به‌سه‌ركه‌وتووانه ئامانجه‌كانی خۆی پێكاوه و توركی مالكی رایگه‌یاند كه فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كه له رێی سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانییه‌وه ره‌وانه كرابوو، به‌رله‌وه‌ی بگاته ئاسمانی سعوودیه خراوه‌ته خواره‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.