به‌پێى هه‌واڵێكى سى ئێن ئینى ئه‌مریكى، كیم دارۆش، باڵیۆزى به‌ریتانیا له واشنتنى پایته‌ختى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له چه‌ند یاداشتێكى كه بۆ وڵاته‌كه‌ى ناردووته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكاى به "بێ توانا و نه‌گونجا و جیێ متمانه نییه" ناوبردووه.
یاداشته‌كانى كیم دارۆش دیبلۆماته به‌ریتانییه‌كه له ڕۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یلى به‌ریتانى بڵاوكراوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها دوێنى شه‌ممه 6ى ته‌مووزى ساڵى 2019، دیپلوماته‌كه جه‌ختى له قسه‌كانى كرده‌وه بۆ كه‌نالى سێ ئین ئین.
یاداشته‌كانى ئه‌و دیپلۆماته به‌ریتانییه پێى ده‌چێت ببێته هۆكارێكى مه‌ترسیدارى تێكچوونى دبلۆماسى نێوان ئه‌مریكا و به‌ریتانیا ئه‌و دوو وڵاته هاوپه‌یمانه كه خاوه‌نى دۆستایه‌تییه‌كى تایبه‌تن.
به‌پێى ڕۆژنامه‌كه تیایدا هاتووه دارۆش ئه‌و بروسكه و یاداشتانه‌ى بۆ حكومه‌تى به‌ریتانیا ناردووه و هۆشدارى داوه‌ته حكومه‌ته‌كه‌ى له باره‌ى كه‌سایه‌تیى تره‌مپ كه به كه‌سێكى متمانه پێنه‌كراو و بێ توانا و نه‌گونجاو ناوی بردووه و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه ره‌نگه ئیداره‌ى ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تى ترمپ به ئابڕووچوون له‌ناو بچێت و ناكۆكیكانى نێو كۆشكى سپیشى به شه‌ڕه چه‌قوو باس كردووه.
جێى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له هه‌ڵبژاردنى مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى 2016، سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێنا و له مانگى كانوونى دووه‌مى ساڵى 2017وه وه‌ك سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ست به‌كار بووه و به فه‌رمیش خۆى بۆ خولێكى دیكه‌ى سه‌رۆكایه‌تى وڵاته‌كه‌ى كاندید كردووه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.