له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا پۆلیسی پارێزگای دهۆك كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان تیڤی نێردراوه ڕایگه‌یاندووه: كاتژمێر 1ی شه‌وی 5 ته‌مموزی 2019 پۆلیسی فریاكه‌وتنی دهۆك ئاگاداركرانه‌وه كه شه‌ڕو ناكۆكی له نێوان چه‌ند گه‌نجێك له سه‌نته‌ری شاری دهۆك و له نزیك خواردنگه‌ی ئه‌مین دروست بووه.
ڕاشیگه‌یاندووه: دوا به‌دوای ئاگاداركردنه‌وه‌كه ڕاسته‌وخۆ پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه، به‌ڵام به داخه‌وه تا گه‌یشتنی هێزه‌كانمان چه‌ند كه‌سێك بریندار كرابوون و تۆمه‌تباره‌كانیش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتبوون، دواتر برینداره‌كان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر له لایه‌ن هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی پۆلیسی دهۆكه‌وه گه‌ێندرانه نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك.
پۆلیسی دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه دوای كردنه‌وه‌ی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌ركه‌وت تۆمه‌تباره‌كان خه‌ڵكی دهۆكن.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: له ڕێگای كامێراكانی چاودێرییه‌وه توانراوه تا ئێستا 6 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكرێن و دوا به‌دوای ده‌ستگیركردنیشیان په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه‌ین بۆ كراوه‌ته‌وه و دۆسیه‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ی دادگا كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.